ترەمپ: لەیدی گاگا هاوپەیمانی بایدنی خەواڵووە

03-11-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لەیدی گاگا جۆ بایدن دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە لەیدی گاگای گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی گرت و بەهاوپەیمانی جۆ بایدنی دانا، کە هەوڵی زیادکردنی نرخی وزە لەسەر ئەمریکییەکان دەدات.
 
ترەمپ کە ئەمڕۆ لە یەکلاییکەرەوەترین ململانێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، رووبەڕووی جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی وڵات دەبێتەوە، لە توویتێکدا بەر لە دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی، رەخنەی لە گاگا و بایدن بەیەکەوە گرت.
 
ترەمپ لە توویتێکدا نووسی "تازەم زانی بایدنی خەواڵوو لە ویلایەتی پێنسلڤانیا هەڵمەتێکی کردووە لەگەڵ لەیدی گاگادا کە شانازی بەئەندامیەتی رێکخراوی هونەرمەندانی دژە هەڵکۆڵین دەکات، ئەمە نیشانەیەکی قەڵەمبڕە لەسەرئەوەی بایدنی خەواڵوو، هەڵکۆڵین و شکاندنی هایدرۆلیکی قەدەخە دەکات و بەوەش نرخی وزە بەرز دەکاتەوە لە سەرتان".
 
توویتەکەی ترەمپ مەبەست لێی شێوازی دەرهێنانی پەترۆلە لە ژێر چینە قووڵەکانی زەویدا، کارێک کە بزووتنەوە ژینگەپارێزەکانی ئەمریکا بەبیانووی ئاسەوارە نێگەتیڤە درێژخایەنەکانییەوە، لە دژی دەوەستنەوە.
 
گاگا، پێشتر لە توویتەری خۆیدا بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردنی بایدن لە پێنسلڤانیا راگەیاندبوو، وێنەیەکی خۆی و بەربژێرە دیموکراتەکەی بڵاوکردەوە و داوای لە ئەمریکییەکان کرد دەنگ بەو بدەن.
 
لای خۆیەوە، تیم مۆرتۆ، بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی ترەمپ، لە توویتێکدا نووسی "هیچ شتێک هێندەی رێکخراوی هەڵمەتی چالاکڤانەکانی دژە هەڵکەندنی لەیدی گاگا، شەرمەزاری دووچاری بایدن ناکات، لە بەرامبەر ئەو کرێکارە ژن و پیاوانەی ئەو لە پێنسلڤانیا لەبیری کردوون".
 
ئەو زیاتر دەڵێ: "ئەوە هەوڵێکی بێئومێدانەیە بۆ وروژاندنی جۆشوخرۆش کە لە راستیدا خۆڵ لەچاوکردنی 600 هەزار کەسە لە پێنسلڤانیا کە لە کان و بەردشکێنە هایدرۆلیکییەکاندا کاردەکەن بۆ گەڕان بەدوای وزەدا".
 
سەرۆک ترەمپ، پێشتر رەخنەی لە بڕیارێکی دادگای باڵای ویلایەتی پێنسلڤانیا گرتبوو، لەبارەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بە "زۆر مەترسیدار" ناویبردبوو.
 
هەفتەی پێشوو، دادگای باڵای پێنسلڤانیا، فەرمانیدا بەڕێگەدان بەدرێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی تایبەتکراو، بەوەرگرتنی کارتی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی پێنسلڤانیا و نۆرس کارۆلاینا لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا، کە ئەمڕۆیە.
 
ترەمپ بڕیاری دادگاکەی بەڕێگەخۆشکردن بۆ فێڵ و ساختەکاری ناوبرد، وایناونا "هانی تووندوتیژی لەسەر شەقامەکانمان دەدات".
 

لەیدی گاگا و جۆ بایدن. وێنە: AFP

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: Reuters/Kevin Lamarque

رووسیا پێشوازی لە هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی ئۆکراینا دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، پێشوازی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئۆکراینا دەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت