بەریتانیا کۆچبەران دەنێرێتە ئەلبانیا

03-10-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن کۆچبەران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی گەورە بۆ وەستاندنی شەپۆلی کۆچبەران بۆ نێو وڵاتەکەی، حکومەتی بەریتانیا پلانی هەیە ئەو کۆچبەرانە بباتە ئەلبانیا کە لە رێگەی بەلەمەوە چوونەتە وڵاتەکەی؛ کۆچبەرەکان لە ناوەندی وەرگرتنی کۆچبەران لە ئەلبانیا دەمێننەوە تاوەکو چاوخشاندنەوە بە کەیسەکانیان لە بەریتانیا تەواو دەبێت.
 
پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ئەلبانیا هەوڵێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیایە و دوابەدوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
بەگوێرەی میدیای بەریتانی، لەندەن و تیرانا گەیشتوونەتە رێککەوتن و لەمەدوا لەسەر بنچینەی ئەو رێککەوتنە، هەر کۆچبەرێک لە رێگەی کەناڵە ئاوییەکان لە فەرەنساوە بگاتە بەریتانیا، دەبرێتە ناوەندەکانی کۆچبەران لە وڵاتی ئەلبانیا.
 
پریتی پاتێڵ، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا هیوای خواست ئەو رێکارە نوێیە سەربگرێت و ببێتە هۆکاری کەمبوونەوەی کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو بەریتانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ گەیشتنی کۆچبەر بۆ ئەو وڵاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.
 
تاوەکو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی کەناڵی ئاوییەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، گەیشتووەتە 16299 کەس، ئەمەش دوو هێندەی ئەو ژمارەیە کە لە ماوەی ساڵی 2020 چووبنە بەریتانیا.
 
هەنگاوەکە لە کاتێکدایە، بەریتانیا سنوورەکانی تووندوتۆڵ کردووە بەڕووی کۆچبەری نایاساییدا؛ لەندەن  نزیکەی 74 ملیۆن دۆلاری داوەتە پاریس بۆئەوەی رێگری لە شەپۆلی کۆچبەران بکات؛ فەرەنساش درۆن، کامێرای تایبەت و دووربینی شەوانە لەسەر سنوورەکانی بەکاردەهێنێت، بۆئەوەی کۆچبەر لە وڵاتەکەیەوە نەچنە بەریتانیا.
 
کۆچبەران تەنیا فەرەنسا و بەریتانیایان هەراسان نەکردووە؛ لە ساڵی 2019دا 2.7 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتانی دەرەوەی ئەوروپاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.
 
تەنیا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا 792 کەس لەڕێگەی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە، کە ئەم ئامارەش سێ هێندەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2020ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە تەواوی 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا، تەنیا لە ویلایەتەکانی میسیسیپی، نیو هامشایەر و ئالابامە رێگە بە دەنگدانی پێشوەختە نادرێت.

دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد

کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە کەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان بدەن.