لە هێرشێکی چەکدارانی 'نەناسراو' دوو چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان کوژران

03-10-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن بزووتنەوەی تاڵیبان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری جەلالئەباد لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان دوو چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان کوژران و بەرپرسێکی تاڵیبانیش دان بەو هێرشەدا دەنێت.
 
محەممەد حەنیف، بەرپرسی کولتووری ویلایەتی نانگەرهار پشتڕاستیکردەوە کە دوو کەسی سڤیلیش لەو هێرشەدا برینداربوون.
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە، هەردوو قوربانییەکانی تاڵیبان پێکهاتوون لە سەید مەعرووف سادات، گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی کشتوکاڵ لە نانگەرهار، لەگەڵ ئامۆزایەکی.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵەوە لەوەتەی تاڵیبان هاتووەتە دەسەڵات، هێرشی داعش بۆ سەریان زیادیکردووە.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بزووتنەوەی تاڵیبان بەفەرمی رایگەیاند، جگە لە بزووتنەوەکەیان، ناهێڵن هیچ گرووپێکی دیکەی چەکداری لە وڵاتەکە پەل بهاوێژێت و پشێوی بنێتەوە.
 
پێشتر زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندبوو کە هێرشەکانی تاڵیبان لە ژێر کۆنتڕۆڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە