رووداو دیجیتاڵ
گەڕان بەدوای تەرمەکانی ژێر باڵەخانەی رووخاوەکەی فلۆریدای ئەمریکا بەردەوامە و لە دوایین هەوڵی تیمەکاندا، تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە و کۆی قوربانیانی گەیاندە 22 کەس و ژمارەی ئەوانەی کە بە بێسەروشوێن دانراون، بۆ 128 کەس کەمکرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە و لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە ئەگەری رووخانی بەشێکی دیکەی نووسا و بە باڵەخانە رووخاوەکە، دانێلا لیڤین، سەرۆکی شارەوانی مایامی دەید واژۆی لەسەر بڕیارێك کرد بۆ رووخاندنی بەشێکی ماوە لە باڵەخانە رووخاوەکە ئەوەش لە چوارچێوەی بوونی مەترسی لە ئەگەری رووخانیدا.
لیڤین گوتیشی، دەستکردن بە رووخاندنی ئەو بەشە بەو واتایە نایێت کە کۆتایی بە گەڕان و پشکنینەکان هێندراون، بەڵکو پرۆسەکە بەردەوامە و هێشتا هیوا هەر هەیە. راشیگەیاند، "هێشتا گەڕان کاری پێشینەی ئێمەیە، بەڵام هاوکات کاتێكی دیاریکراو بۆ دەستکردن بە رووخانی بەشەکەی دیکەی باڵەخانە رووخاوەکە دیاری دەکەین."
رۆژی پێنجشەممە، 24ی مانگی رابردوو، باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی ناوچەی مایامی دەیدی فلۆریدا رووخا؛ باڵەخانەکە پێشتر لە ساڵی 2018دا لەلایەن تیمێکی ئەندازیارانەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بۆ کرابوو و لە راپۆرتی هەڵسەنگاندنیدا ئاماژەیان بە خراپیی سیستمی دەرکردنی ئاوی ئاوەڕۆی باڵەخانەکە دابوو و هۆشداریشیان دابوو لە ئەگەری کاریگەریی خراپی ئەوە لەسەر پایەکانی باڵەخانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ