ئەمریکا داوا دەکات چین لە بەرامبەر 'جینۆسایدی' ئۆیگورەکان بە بەرپرسیار دابنرێت

01-09-2022
دڵزار زوبێر
چەند کەسێکی ئۆیگوور لە چین، وێنە: Getty Images
چەند کەسێکی ئۆیگوور لە چین، وێنە: Getty Images
A+ A-

رووداو-هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی چەوساندنەوەی ئۆیگورەکانی چین لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە ئەو دیدەی ئەمریکا پشتڕاستدەکاتەوە کە پەکین "جینۆساید" دژی ئەو کەمینە نەتەوەییە ئەنجامدەدات و داوای کرد پەکین بە بەرپرسیار دابنرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2022، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، واشنتن پێشوازی لە راپۆرتە "گرنگەکە" دەکات کە پێشتر لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە. دەشڵێت، راپۆرتەکە "نیگەرانیی قووڵی ئێمە دووپاتدەکاتەوە سەبارەت بە جینۆساید و تاوانە بەردەوامەکانی دژی مرۆڤایەتی کە حکومەتی چین بەرامبەر ئۆیگورەکان ئەنجامیان دەدات".  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی، واشنتن بەردەوام دەبێت لەوەی چین بە بەرپرسیار بزانێت و داواشی لە پەکین کرد "ئەو کەسانەی نادادپەروەرانە دەستبەسەرکراون،" ئازادبکرێن. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە لە دوایین راپۆرتیدا کە رۆژی 31ـی ئاب بڵاوکرایەوە، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەنێویدا "ئەشکەنجەدان و کارکردنی زۆرەملێ"ی ئۆیگورەکان دەکات کە ئەوەش تووڕەبوونی حکومەتی چینی لێکەوتەوە.
 
 
لە سەرەتای ساڵی 2021 دا ئەمریکا چینی بە ئەنجامدانی جێنۆساید بەرامبەر ئۆیگورەکان تۆمەتبارکرد، بەڵام چین ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.  
 
ئۆیگور پێکهاتەیەکی موسڵمانن و بەگوێرەی رێکخراوی کۆنگرێسی جیهانی، ئیگوورەکان ژمارەیان لە جیهاندا 20 ملیۆن کەسە و زۆربەیان لە نێوەڕاستی ئاسیا دەژین؛ زۆرترین ئۆیگور لە چین دەژین کە زۆربەیان دەکەونە پارێزگای شیجانگ.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و مارک رووتە، سکرتێری ناتۆ

ترەمپ و سکرتێری ناتۆ لەبارەی "دۆخی ئاسایشی جیهان" کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆبوونەوە و پرسی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاسایشی جیهان تاوتوێ کرد