ڤیدیۆ؛ دۆرتموند گەیشتە پێشەنگی بوندێسلیگا

30-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Daniel ROLAND / AFP
Photo by Daniel ROLAND / AFP
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆرووسیا دۆرتموند بە 10 یاریزانەوە خۆڕاگربوو، تاوەکو توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هۆفێنهایم بباتەوە، لە گەڕی شەشەمی بوندێسلیگادا.
 
لە خولەکی 18 نیکلاس ڤۆڵکرۆڤ دۆرتمۆندی بە گۆڵێلک پێشخست.
 
پاشان مات هامێڵز لەنێو ناوچەی سزای خۆیاندا سەرپێچییەکی کرد و لێدانێکی سزا بۆ یانەی میواندار هەژمارکرا و ئاندرێ کراماریچ لە خولەکی 25 ئەنجامەکەی بۆ هۆفێنهایم یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا، مارکۆ ریۆس بە گۆڵێک پێشکەوتنی بۆ دۆرتمۆند گەڕاندەوە.
 
پاشان تیپی میوان لە خولەکی 71ـەوە بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، دوای ئەوەی رامی بنسێباینی یاریزانی جەزائیری بە کارتی سوور دەرکرا.
 
بەڵام دۆرتموند سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی پێشکەوتنەکەی، پێش ئەوەی جولیان رایسۆن سەرکەوتنەکەی مسۆگەر بکات بە زیادکردنی گۆڵی سێیەم لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراودا.
 
ئەم سەرکەوتنە دۆرتموندی بەشێوەیەکی کاتی خستە پێشەنگی ریزبەندییەکە، کە 14 خاڵی هەیە. لە کاتێکدا هۆفێنهایم 12 خاڵی هەیە و پلەی شەشەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە