رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئینتەرمەیامی دوو خاڵی لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا لەدەستدا و لەگەڵ یانەی چارلۆت یەکسانبوو.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 31ـی خولی ئەمریکادا، ئینتەرمەیامی میوانداریی چارلۆتی کرد، لە سەرەتای یارییەکەدا مێسی هەلێکی ئاسانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لەدەستدا، نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، لیۆ هەوڵیدا گۆڵێک بکات، بەڵام بێ سوود بوو.
لە خولەکی 57 کارۆل سویدێرسکی گۆڵێکی بۆ چارلۆت تۆمارکرد و یانەی میوان پێشکەوت.
لە خولەکی 67 لیۆنێل مێسی لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە.
دوای ئەوە ئینتەرمەیامی چەند هەلێکی دیکەی لەدەستدا، یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.
ئینتەرمەیامی خاوەنی 65 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندیی خولەکەیە، 8 خاڵ لە خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ