ڤیدیۆ؛ لیڤەرکوزن بە سێ گۆڵ سێ خاڵی بردەوە

29-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرلیڤەرکوزن
بایرلیڤەرکوزن
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرلیڤەرکوزن بردنەوەیەکی دیکەی لە بوندێسلیگادا تۆمارکرد و بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە.
 
لە یەکەم یاریی گەڕی 27ـی خولەکەدا، بایرلیڤەرکوزن لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر بوخۆم یارییکرد، دوای 20 خولەک یارییکردن ئەلێکس گارسیا بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بایرلیڤەرکوزن تۆمارکرد.
 
دوای شەش خولەک فێلیکس پاسلاک بە گۆڵێکی جوان وەڵامی دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ تیپی میوان یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 60 ڤیکتۆر بۆنیفاس گۆڵی دووەمی بۆ بایرلیڤەرکوزن تۆمارکرد، جارێکی دیکە خاوەن یاریگە پێشکەوت.
 
سێ خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، ئەمین عەدلی بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی بوخۆمی هەژاند، بایرلیڤەرکوزن یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، یانەکە بووە خاوەنی 59 خاڵ و بە جیاوازیی سێ خاڵ لە دواوەی بایرن میونشنە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە