رووداو - هەولێر
ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆی سەرۆکی رووسیای سپی یان بیلاڕووسیا بەشداری لە یارییەکی هۆکی سەر شەختەدا کرد و جەماوەرێکی زۆر بۆ هاندانی سەرۆکەکەیان ئامادەی یاریگەکە بوون.
ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، کە بەپێچەوانەی هەموو جیهان رازی نەبوو خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوەستێت، ئەمجارە لە هەنگاوێکی دیکەدا خۆیشی بەشداری لە یارییەکی وەرزشیدا کرد.
لە یارییەکە قۆناخی پێش کۆتایی خولی کۆماریی ئارەزوومەنداندا، سەرۆکی بیلاڕووسیا لەگەڵ تیپی سەرۆکایەتی بەرامبەر تیپی گرۆند یاری کرد، کە دۆستی وەرزشە و زۆر حەزی لە هۆکی سەر شەختەیە.
ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ لەدوای یارییەکە لە لێدوانێکدا لەدوای یارییەکە گوتی "یاری هۆکی سەر شەختە باشترین چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئەو سەرۆکە هەروەها گوتی "باشترە بە پێوە بمری نەک لەسەر ئەژنۆکانت بژی، ئێمە لە وڵاتەکەمان ڤایرۆسمان نییە، نەمانبینیوە هیچ ڤایرۆسێک لە ئاسمانەوە بفڕێت، ئێوە بینیوتانە؟".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ "من هیچ ڤایرۆسێکم نەبینیوە، ئەم یاریگەیە وەک بەفرگرە، وەرزش باشترین چارەسەر و دەرمانی دژ بە ڤایرۆسە، بەتایبەتیش کە یاری لەنێو یاریگەیەکی وا سارددا بکەی، وەک بەفرگرە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ