هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ بارسێلۆنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەیەکی یانەکەی بکات، بەڵام یاریزانەکە هێشتا وەڵامی داواکاریی یانەکەی نەداوەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا کار دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستی فرێنکی دییۆنگ نوێبکاتەوە، بۆ ئەوەش مانگێک دەبێت دەستەوارەیەکی پێشکێشی یاریزانەکە کردووە و داوایلێکردووە مووچەکەی کەمبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە وەڵامی داواکاریی بارسێلۆنای نەداوەتەوە.
 
میگێل ریکۆ، رۆژنامەڤانی ئیسپانی دەڵێت "ئەگەر دییۆنگ وەڵامی ئەو داواکارییە نەداتەوە و دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، ئەگەری هەیە بۆ وادەی گواستنەوەکانی داهاتوو، یانەکە ئەو یاریزانە بخاتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی یانەکە دەستبەرداریان دەبێت."
 
فرێنکی دییۆنگ، لە دیارترین ئەستێرەکانی یانەی بارسێلۆنایە، یاریزانەکە لەو یاریزانانەیە کە لە سەر ئاستی لالیگا مووچەیەکی بەرز وەردەگرێت و ساڵانە مووچەکەی دەگاتە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بارگڕانییەکی گەورەی خستووەتە سەر کارگێریی بلاوگرانا و یانەکە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.
 
فرێنکی تەمەنی 27 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت، هانز فلیک پشت بە یاریزانەکە دەبەستێت و نایەوێت یانەکە دەستبەرداری ببێت، بەڵام پێویستە کارگێڕیی یانەکە رێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە تواناکانی ئەو یاریزانە بکات.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە