کەسایەتییەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا: مێسی بەشێکی کێشەکانی یانەکەیە

27-08-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مێسی یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیسحاق توتوملو، وەرزشڤان و کەسایەتیی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، رۆیشتنی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە یانەی بارسێلۆنا رووداوێکە کە دەبێت رووبدات و خۆی بەشێکە لە کێشەکانی ئەو یانەیە.
 
توتوملو لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاشکرایە کە مێسی ماوەی چەند ساڵێکە کێشەی لەگەڵ کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا هەیە، ئەو کێشانەش ئەمساڵ تەقینەوە و بووە هۆکار بۆئەوەی بڕیاری رۆیشتن لە یانەکەی بدات.
 
ئەو وەرزشڤانە کوردە کە هاوڕێی خۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنایە لە وەڵامی پرسیاری هەوراز گوڵپی، پێشکێشکاری رووداوی ئەمڕۆ سەبارەت بە باڵادەستیی مێسی لە یانەکە و دروستکردنی کێشە گوتی "مێسی خۆی بەشێکی کێشەکانە، ئەو لە یانەی بارسێلۆنا رۆڵی هەیە لە دانانی مەشقەکان، هێنانی یاریزانان و دەرکردنی یاریزان، لابردن و دانانی راهێنەرەکان، ئەمەش وایکردووە کە سەرۆکی یانە و کارگێڕییەکان بیانەوێت رێگری لە پاوانخوازییەکانی بکەن".
 
لە بەرامبەردا ئەحمەد سەنگاوی، شرۆڤەکاری وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداو کە بەشداریی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا کرد، گوتی "بە دڵنیاییەوە مێسی لە بارسێلۆنا دەڕوات، چونکە هیچ هۆکارێک ئەو یاریزانە بە بارسێلۆناوە نابەستێتەوە، یانەی داهاتووی مێسیش مانچێستەر سیتیی ئینگلیزییە".
 
سەنگاوی دەربارەی فاکسەکەی لیۆ گوتی "ئەو فاکسەی لیۆنێل مێسی باشترین ڤاکسینە بۆ کێشەکان".
 
زانیاریی نوێ لەسەر مێسی گەیشت

زانیاریی نوێ لەسەر مێسی گەیشت

Posted by Rudaw on Wednesday, August 26, 2020

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە