ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا نزیکە لە خولی سعودی

27-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شانشینی سعودیە بەردەوامە لە پەلکێشکردنی یاریزانەکانی ئەوروپا و ئەمجارەیان ئەستێرەیەکی لالیگای کردووەتە ئامانج و دەیەوێت بیگوازێتەوە ئەو وڵاتە. 
 
بەپێی ماڵپەری ریلێڤۆی ئیسپانی، یانەی شەبابی سعودی هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت ئیڤان راکیتیچ، یاریزانی کڕواتی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای سێڤییا بگوازێتەوە ریزەکانی.
 
بەپێی هەواڵەکان، گرێبەستەکە نزیکە لەوەی تەواوبکرێت و یاریزانەکە رازی بووە پەیوەندی بە یانەی شەبابەوە بکات، گفتوگۆکان لەبارەی ووردەکاری گرێبەستەکە لە نێوان هەردوو لایەن دەستی پێکردووە. 

 

هەوڵەکانی یانەی شەباب، بۆ گواستنەوەی راکیتیچ لەکاتێکدایە، یانەکە بەفەرمی دەستبەرداری ئیڤێر بانێگا بووە و لە ماوەی رابردووشدا گرێبەستی لەگەڵ یانیک کاراسکۆ، یاریزانی بەلجیکی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆکردووە و دەیەوێت رکابەری لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە