ڤیدیۆ؛ پرسیارێکی رووداو لە راهێنەری ئیمارات کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە

27-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کاردانەوەی پرسیارێکی رووداو لە راهێنەری ئیمارات
کاردانەوەی پرسیارێکی رووداو لە راهێنەری ئیمارات
نیشانەکردن جامی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو لە پاوڵۆ بێنتۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیمارات، لەبارەی یاریی نەکردن بە عەلی مەبخوت، گۆڵکاری هەڵبژاردەکە کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
 
محەممەد کارێزی، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵکردنی جامی ئاسیا لە قەتەر، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پاوڵۆ بێنتۆ، راهێنەری ئیمارات بۆ یارییەکەی بەرامبەر تاجیکستان لە قۆناخی شازدەی جامی ئاسیا ئامادەبوو، کاتێک پرسیاری لە راهێنەرە پۆرتوگالییەکەی ئیمارات کرد هەمووان چاویان لەوەبوو وەڵامی ئەو راهێنەرە بۆ رووداو بزانن.
 
نێردراوی رووداو بەمشێوەیە پرسیاری لە پاوڵۆ بێنتۆ کرد: سڵاو بەڕێز بێنتۆ، پرسیارەکەم ئەوەیە بۆچی هێرشبەر عەلی مەبخوت بەشداری لە یارییەکەدا  ناکات لە کاتێکدا کاپتن سوڵتان عادل پێکانی هەیە ودوورکەوتووەتەوە؟ ئایا هیچ ئەزموونێکی تازەت لەگەڵ کاپتن عەلی هەیە؟
 
پاوڵۆ بێنتۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیمارات لە وەڵامی پرسیارەکەی رووداودا گوتی: سوڵتان عادل بەهۆی پێکانەوە ئامادەنییە، بەڵام سەرجەم یاریزانەکان بەپێی پلانی یارییەکە و ئەو شێوازەی کە دەمانەوێت جێبەجێی بکەین بۆ یارییەکان هەڵدەبژێردرێن.
 
راهێنەری ئیمارات، زیاتر گوتی: من پێکهاتەکە هەڵدەبژێرم بەپێی ئەوەی لە مەشقەکاندا دەیبینم، هەروەها لەرێگەی مامەڵەی یاریزانەکانەوە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدەم کە کێ دەتوانێت بەشداری بکات.
 
ئەم پرسیارەی تۆڕی میدیایی رووداو و وەڵامی راهێنەری ئیمارات، بەخێراییەکی زۆر لەنێو میدیا و سۆشیاڵمیدیای عەرەبیدا بڵاوبووەوە و کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و بەشێکی شرۆڤەکارانی عەرەب دەڵێن بڕیارەکە لە سەرووی راهێنەرەوە دراوە و بانگهێشتکردنی یاریزانەکە تەنیا بۆ کەمکردنەوەی گوشاری هاندەران بووە.
 
رۆژی یەکشەممە یارییەکانی قۆناخی شازدەی جامی ئاسیا دەستپێدەکەن و هەڵبژاردەی ئیمارات لە دووەم یاریی ئەو قۆناخەدا بەرامبەر تاجیکستان یاریی دەکات.

 








 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە