ڤیدیۆ؛ لۆرینا پاڵەوانی گەڕی سێیەمی تور دو فرانسی خانمان بوو

26-07-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Jeff PACHOUD / AFP
Photo by Jeff PACHOUD / AFP
نیشانەکردن تور دو فرانسی خانمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

گەڕی سێیەمی تور دو فرانسی خانمان، کە گەشتێکی سەخت و درێژ بوو، لە رۆژی  سێیەمیدا بەڕێوەچوو، تێیدا لۆرینا فیپسی خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
لۆرینا فیپس، دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێنا بە بردنەوەی پلەی یەکەمی گەڕی سێیەمی گەشتی نێودەوڵەتیی خانمانی تور دو فرانس، کە ماوەکەی سەد و چل و حەوت کیلۆمەتر بوو، لە کۆلۆنگس لا روژ دەستیپێکرد و لە مۆنتاین لاسکوس کۆتاییپێهات.
 
جولی ڤان دی ڤێڵدی خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی، وادیاربوو کە دەبێتە پاڵەوانی ئەم گەڕە، چونکە لە دوایین 60 کیلۆمەتردا پێشەنگی گرتبوو، بەڵام لە دوایین 200 مەتر لە هێڵی کۆتاییەوە، شاژنی بەرزاییەکان لۆرینا فیپس توانی پلەی یەکەم بکاتە بەشی خۆی.
 
لۆرینا فیپس هۆڵەندی لە دوا چرکەکاندا پەلەى کرد و بە سێ کاتژێر و چل و نۆ خولەک و چل و حەوت چرکە ماوەی پێشبڕکێکەی بری و یەکەم بوو، دواتر هاونیشتمانەکەی ماریان ڤۆس پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پلەی سێیەمیش بۆ لۆتی کۆپکەی خانمە پایسکیلسواری بەلجیکی بوو، کە پێشەنگی ریزبەندی گشتی گرتووە.
 
بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم، لۆتی کۆپکە پێشەنگی خۆی لە ریزبەندیی گشتیدا چەسپاند و پەنجا و پێنج چرکە لە پێش لیان لیپێرتی خانمە پایسکیلسواری ئەڵمانی دێت، کە پلەی دووەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە