"بردنەوەی کاراباو کەپ لەوانەیە لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ گرنگتربێت"

24-02-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەستێرەیەکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە جامی کاراباو کەپ دەکات و دەڵێت بردنەوەی ئەو نازناوە "لەوانەیە لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ گرنگتربێت."
 
رۆژی یەکشەممە، 25-2-2024، یاریگەی وێمبڵی دەبێتە گۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول و چێڵسی، کاتێک لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو کەپ بەیەکدەگەن. 
 
بێن چیڵوێڵ، کە لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، توانی لە یەکەم وەرزی یاریکردنیدا لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، لەم وەرزەشدا لەگەڵ چێڵسی لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو کەپە و دەیەوێت یەکەمین نازناوی نێوخۆیی لەگەڵ شینپۆشەکانی لەندەن بەدەستبهێنێت.
 
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، چیڵوێل دەڵێت "لە رووی شکۆمەندییەوە چامپیۆنزلیگ گرنگترە لە کاراباو کەپ، بەڵام کاتێک سەیری بارودۆخی ئێستای یانەکەمان دەکەیت، رەنگە بردنەوەی کاراباو کەپ گرنگتربێت."
 
چیڵوێڵ زیاتر دەڵێت "پێکهاتەکەمان لە یاریزانی لاو پێکهاتووە، لەم وەرزەدا بە بەرز و نزمی زۆردا تێپەڕیوین، بۆیە بردنەوەی ئەم جامە کارێکی زۆر گەورە دەبێت، تەنانەت لەوانەیە لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ گەورەتربێت ."
 
چیڵوێڵ لەگەڵ چێڵسی لە 100 یاریدا، بەشداری لە 21 گۆڵدا کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا توانیویەتی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە