سۆڵشایر چێژ لە راهێنەرایەتی مانچێستەر دەبینم و چەند یاریزانێکمان تووشی پێکان بوون

22-10-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

ئولی گونار سۆڵشایەر هەواڵی ناخۆشی بە هاندەرانی مانچێستەر دا

ئۆلی گونار سۆڵشایەر لە کۆنگرەی رۆنامەڤانی تایبەت بە قسەکردن سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی ئینگلیزی راگەیاند: "رەنگە لەتواناکانی سێ یاریزانمان بێبەشبین، کە تووشی پێکان بوون، بە ئەگەرێکی زۆر لە تواناکانی برونۆ فێرناندێز بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبین، هەروەها راشفۆردیش پێکانی هەیە".

سەبارەت بە مانەوەی لە پۆستی راهێنەری مانچێستەر، راهێنەرە نەرویجیەکە گوتی: "من چێژ لە ئەرکی راهێنەری دەبینم چێژ لەم ژیانە نوێیە دەبینم، پێموانییە کەسێک هەبێت بچێتە نێو ئەم بوارەوە، ئەگەر متمانەی تەواوی بە خۆی نەبێت، تەنانەت کەسێک بەتەواویی حەزی لە راهێنەری نەبینێت نابێتە راهێنەر".

سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردن بەرامبەر لیڤەرپوول سوڵشایەر گوتی: "پێویستە تیپەکەمان هەم لەسەر ئاستی بەرگری، هەمیش لەسەر ئاستی توانای هێرشبەری بۆ مای 90 خولەک پارێزگاری لە ئاست و تەرکیزی خۆیان بکەن، چونکە ئێمە بەرامبەر تیپێک یاریی دەکەین بە باشترین ساتەوەختی خۆیدا تێپەڕدەبێت، کە خاوەنی چەند یاریزانێکن لە رووی تەکنیکی تاکەکەسییەوە لە ئاستێکی زۆر بەرزدان. ئەگەر بێت و بەباشی بەرگری نەکەین و چاودێری جوڵەی هێرشبەرەکانیان نەکەین، ئاستەمە بتوانین پێش بە مەترسییەکانیان بگرین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە