مینامینۆ دەچێتە مۆناکۆ

22-06-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و مۆناکۆی  فەرەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن، لەسەر گواستنەوەی تاکۆمی مینامینۆ، یاریزانی ژاپۆنی بۆ یانە فەرەنسییەکە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا دەڵێن " یانەی لیڤەرپوول رازیبووە بە دەستەوارەی یانە فەرەنسییەکە و مینامینۆ بەرامبەر 18 ملیۆن یۆر پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکەوە دەکات، دوای ئەوەی دوو ساڵ بەدرێسی یانە سوور پۆشەکەوە یاریی کرد."
 
مینامینۆ لە 2020 لە یانەی رێدبوڵ سالزبۆرگی نەمساییەوە پەیوەندیی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد، چوونی ئەو بۆ یانەی مۆناکۆ بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆی کاش و 3 ملیۆن گۆڕانکاری دەبێت.
 
یاریزانە ژاپۆنییە 27 ساڵەکە لە 55 یارییدا بەدرێسی یانەی لیڤەرپوولەوە 14 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە و رۆڵی لە بردنەوەی نازناوە ناوخۆییەکانی یانەکەدا گێڕاوە.
 
مینامینۆ دەبێتە دووەم یاریزان لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا لە یانەی لیڤەرپوول دەڕوات، دوای ئەوەی یانەکە رۆیشتنی دیڤۆک ئۆریگی راگەیاند.
 
تاکۆمی لەگەڵ رێدز نازناوی خولی ئینگلتەرا، جامی کاراباو و جامی ئێف ئەی کەپی بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە