گواردیۆلا رێگە نادات یاریزانێکی قاچی بخاتەوە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی

21-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا جواو کانسێلۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی، رەتیدەکاتەوە جارێکی دیکە یاریزانێکی بچێتەوە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەریی بەریتانی، گواردیۆلا کارگێڕیی یانەی مانچێستەر سیتی ئاگادارکردووەتەوە کە رێگە نادات یاریزانی پورتوگالی جواو کانسێلۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی.
 
کانسێلۆ زستانی رابردوو بەخواستن بۆ ماوەی 6 مانگ چووە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، کە یانەی باڤاری مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ هەیە.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ئەم هەڵوێستەی گواردیۆلا لە دژی کانسێلۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانەکە بەر لەوەی بڕواتە بایرن میونشن، یاخی بووە و پشێوی لە ژووری جلگۆڕینی تیپەکە دروستکردووە، ئەوەش بەهۆی بەشدارینەکردنی لە دوای گەڕانەوەی لە مۆندیال.
 
رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی بەنیازن پرس بە بەرپرسانی بایرن میونشن بکەن، کە ئایا ئارەزووی ئەوە دەکەن جواو کانسێلۆ بە جوشوا کیمیچ بگۆڕنەوە؟.
 
روونیشیکردەوە، گواردیۆلا سەرسامێکی گەورەی تواناکانی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 28 ساڵەیە، هەروەها بە باشترین جێگرەوەش بۆ ئێلکای گۆندوگان دەزانێت کە گرێبەستەکەی لەم وەرزەدا کۆتایی دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە