چاڤی سزادرا

21-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ماوەی دوو یاری سڕدەکرێت، بە بڕیارێکی لێژنەی لالیگا. 
 
لە یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا، کە تێیدا یانە کەتەلۆنییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چاڤی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چەند بڕیارێکی ناوبژیوانی یارییەکە، کارتی زەردی پێدەدرێت، دواتریش لەسەر ئەو کارەی بەردەوامدەبێت و بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری راستەوخۆی پێدەدات و دەریدەکات. 
 
لە ماوەی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە رەنگە چاڤی بۆ سێ یاریی رابگیرێت و نەتوانێت لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبێت، بەڵام لێژنەی لالیگا بڕیاریدا بۆ دوو یاری سڕی بکات و بەمشێوەیە بەرامبەر یانەکانی لاس پاڵماس و کادیز ئامادەنابێت، بەڵام بۆ یاریی کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە و سەرپەرشتی یانەکەی دەکات. جگە لە راگیرانی بۆ دوو یاری، چاڤی بەپێبژاردنی 600 یۆرۆ و بارسێلۆنا بە 700 یۆرۆ سزادران.
 
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بە سەرپەرشتی چاڤی نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکێش بکات و لە ژێر گوشاری میدیاکاندا بڕیاریدا لە کۆتایی وەرز لە بارسێلۆنا بڕوات، بەڵام دوای ئەو بڕیارە دۆخی تیپەکەی گۆڕا و بەمدواییە ئاستێکی باش پێشکێش دەکات، کە لە لالیگادا پلەی دووەمی ریزبەندیی بەدەستهێناوە و لە چامپیۆنزلیگیشدا توانیویەتی بگاتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، کە ئێستا هاندەرانی بارسا دەتوانن هیوایان بە تیپەکەیان بێت و خودی چاڤیش گوتوویەتی "هاندەران و یاریزانانی بارسا ئێستا دەتوانن خەون ببینن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیهاد ئاکیپا

چیرۆکی سەرکەوتنی گەنجێکی کورد لە ئەڵمانیا.. لە هەراسانکردنیەوە بۆ پاڵەوانی کیک بۆکسینگ

ئەو گەنجە کوردەی لەتاو هەراسانکردنی هاوپۆلەکانی لە ئەڵمانیا خۆی فێری یاریی کیک بۆکسینگ کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانەکانی کیک بۆکسینگ و ئێم ئێم ئەی