پەیامی حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ بەبۆنەی جەژنەوە

20-07-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

حەبیب نورماگۆمیدۆڤ، ئەستێرەی بەنێوبانگی یارییەکانی هونەری شەڕکردن، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی دەکات.

حەبیب لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجکردندا بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی " سڵاوی خواتان لێبێت، دەمەوێت پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانانی جیهان بکەم".

نورماگۆمیدۆڤ زیاتر نووسیوویەتی " خوای گەورە لە هەموو هەڵەکانمان خۆشببێت و لەسەر رێگەی راست رێنووێنیمان بکات، بەر رەحمەتی خۆمان بخات و بە بەهەشتمان شادبکات".

حەبیب نورماگۆمیدۆڤ، یەکێک لە بەنێوبانگترین ئەستێرەکانی هونەری شەڕکردنە، تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی رووسیایە، لە کاروانی پیشەگەری خۆیدا 29 یاریی بردووەتەوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوای کۆچی دواییکردنی باوکی بڕیارییدا واز لە یارییکردن بهێنێت.

حەبیب بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکەدا پێشانیدەدا، بە وازهێنانەکەی هەمووانی نیگەرانکرد، سەرەڕای ئەوەی دانا وەیت، سەرۆکی فیدراسیۆنی هونەرەکانی شەڕکردن هەوڵی زۆریدا ئەو یاریزانە لە وازهێنان پەشیمان بکاتەوە، بەڵام حەبیب بڕیاریی کۆتاییدا و لە 19ـی ئاداری 2021 بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە