مان سیتی بۆ یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ سەرکەوت و چێڵسی ماڵئاوایی کرد

20-04-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی چێڵسی بردەوە و بۆ یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ سەرکەوت.
 
یاریگەی وێمبڵی بووە گۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەی یانەکانی مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە قۆناخی پێشکۆتایی ئێف ئەی کەپ.
 
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، چێڵسی چەندین هەلی گەورەی گۆڵتۆمارکردنی درووستکرد، بەڵام نیکۆلاس جاکسنی هێرشبەری یانەکە نەیتوانی ئەو دەرفەتانەی بۆی رەخسان بقۆزێتەوە و گۆڵ تۆماربکات. لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر سیتی لەرێگەی کێڤن دی برۆین و فیڵ فۆدنەوە چەند جارێک لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی چێڵسی نزیکبووەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێئەنجام بوون.
 
یارییەکە تاوەکو دوایین خولەکەکان بەبێ گۆڵ مایەوە، تاوەکو لە خولەکی 84، بێرناردۆ سیلڤا توانی گۆڵی یەکەم و بردنەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی تۆماربکات. 
 
بەم بردنەوەیە، یانەی مانچێستەر سیتی بۆ دووەمین ساڵ لەسەریەک، بۆ یاریی کۆتایی ئێف ئەی کەپ سەرکەوت و لەو قۆناخەدا رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان کۆڤێنتری و مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە کە بڕیارە سبەی، بەرواری 21-4-2024 لە یاریگەی وێمبڵی رووبەڕووی یەکدی ببنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە