عێراقییەکان کۆمپیوتەرەکانی ژاپۆنیان هاککرد

19-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی ژاپۆن بووەوە، لە یارییەکدا کە تەنانەت بەشێکی زۆری هاندەرانی عێراقیش پێشبینی بردنەوەی هەڵبژاردەکەیان نەدەکرد، بەتایبەتی کە ژاپۆن بەڕای زۆرێک بەهێزترین هەڵبژاردەی ئاسیایە و 11 یاریبوو تامی شكستی نەکردبوو. 
 
یارییەکە دەستی پێکرد و هەر لە سەرەتاوە ئەیمەن حوسێن بە لێدانێکی سەر گۆڵی یەکەمی عێراقی تۆمارکرد. 
 
دوای ئەو گۆڵە، ژاپۆنییەکان دەستیان بە هێرشەکانیان کرد و چەند هەلێکی مەترسیداریان درووستکرد، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
 
لە کاتێکدا ژاپۆن بە دوای گۆڵی یەکسانیدا دەگەڕا، جارێکی دیکە ئەیمەن حوسێن بە لێدانی سەر گۆڵی دووەمی شێرەکانی رافیدەینی تۆمارکرد و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی عێراق کۆتایی هات.
 
لە گێمی دووەمدا، جارێکی دیکە هێرشی ژاپۆنییەکان دەستی پێکردەوە، بەڵام یارییەکە بە هەمان ئەنجام مایەوە تاوەکو لە خولەکی 93 واتارو ئێندۆ، گۆڵی یەکەمی کۆمپیوتەرەکانی ژاپۆنی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق کۆتایی هات. 
 
بەم بردنەوەیە، شێرەکانی رافیدەین بوونە خاوەنی شەش خاڵ و بۆ قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا سەرکەوتن، دوای ئەوەی ڤیێتنامیش بە ئیندۆنیزیا دۆڕا، بەفەرمی هەڵبژاردەی عێراق وەک یەکەمی کۆمەڵەکەی بلیتێکی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە