ڤیدیۆ؛ فرانکفۆرت لە دۆرتموندی بردەوە و مەرمووش ماڵئاواییکرد

18-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
عومەر مەرمووش
عومەر مەرمووش
نیشانەکردن عومەر مەرمووش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، برینەکانی بۆرووسیا دۆرتموندی قوڵترکردەوە، لەو یانەیەی بردەوە و ماڵئاوایی لە عومەر مەرمووش، ئەستێرەی یانەکەی کرد.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 18ـی بوندێسلیگادا، یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت میوانداریی بۆرووسیا دۆرتموندی کرد.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا سێرهۆ گێراسی نزیکبوو گۆڵێک بۆ دۆرتموند بکات، بەڵام ستوون رێگەی نەدا.
 
دوای ئەوە ئینتراخت وەڵامی هێرشەکانی دۆرتموندی دایەوە و هوگۆ ئیکتیکی گۆڵی پێشکەوتنی لە خولەکی 18 تۆمارکرد.
 
هێرشەکانی خاوەن یاریگە بەردەوامبوون و ستوون رێگەی نەدا ببنە خاوەنی گۆڵی دووەم، نیوەی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، بۆرووسیا دۆرتموند چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی ئینتراخت و هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵدا.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە و لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا، ئۆسکار هویلۆند گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
ئینتراخت یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، بووە خاوەنی 36 خاڵ لە پلەی سێیەم، دۆرتموند بەکاتی لە پلەی دەیەمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە