رۆناڵدۆ و گواردیۆلا دەیانەوێت هەڵبژاردەی بەرازیل رزگار بکەن

17-11-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا رۆناڵدۆ نازاریۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە بەرازیل ئاماژەیان بەوە کردووە، کە رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەفسانەی بەرازیل، بەنیازە خۆی بۆ سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل بەربژێر بکات، و ئەگەر سەرکەوتنی لە هەڵبژاردەناکاندا بەدەستهێنا، پێپ گواردیۆلا دەکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.
 
گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەدراوە.
 
هەڵبژاردەی بەرازیل، کە دۆریڤاڵ جونیۆر راهێنەرایەتی دەکات، هێشتا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، دوای ئەوەی بە نائومێدییەکی زۆرەوە کۆتایی بە جامی جیهانی 2022 لە قەتەر هێنا، و ناوەکەی بە راهێنەرە تەکنیکییە دیارەکانیشەوە بەستراوەتەوە، وەک کارلۆ ئەنچێلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری ئێستای یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
 
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باسی لە پڕۆژەیەکی ئاڵۆز و ماوە مامناوەند دەکات بۆ رادەستکردنی دەستەی راهینەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بەرازیل بە پێپ گواردیۆلا، کە دەبێتە بناخەی پلانێکی گەورە، کە ماوەیەک لەمەوبەر ئامادەکراوە، و تێیدا رۆناڵدۆ نازاریۆ رۆڵی پاڵەوانی سەرەکی و جێبەجێکار دەبینێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرەی پێشووی بەرازیل و خاوەنی یانەی ریال ڤایادۆلید، بڕیارێکی داوە کە تاوەکو ئێستا رانەگەیێنراوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل بەربژێر بکات.
 
رۆژنامەکە هەروەها باس لەوەش دەکات کە دیاردە لەلایەن زۆر لە بەرپرسانی بەرازیلەوە پشتیوانی دەکرێت، وەک ئاندرێس سانچێزی سەرۆکی پێشووی یانەی کۆرینسیانز.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات لە کاروباری تایبەتی خۆیدا، لەنێویاندا فرۆشتنی سەرجەم پشکەکانی لە ڤایادۆلید، وەک ئەوەی لە مانگی نیساندا لەگەڵ کروزێرۆ کردبووی، کە سەرۆکایەتی دەکرد.
 
ئیدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل، کە لە ئەنجامی رێکارێکی خۆپارێزی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە پۆستەکەیدا تاوەکو مانگی ئازاری 2026 دەمێنێتەوە، واتا چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال لەگەڵ یەکێتییەکە دەمێنێتەوە.
 
کاتێک هەڵبژاردنی نوێ بەڕێوەدەچێت، رۆناڵدۆ کاندیدبوونی خۆی دەخاتەڕوو، و بلیتە بەهێزەکەی گواردیۆلایە کە بەپێی سپۆرتی ئیسپانی، پێپ ئاگاداری ئەم بابەتەیە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، راهێنەرە ئیسپانییەکە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بە رۆناڵدۆ نەداوە، چونکە دەستەوارەکەی بۆ راهێنەرایەتی بەرازیل تاوەکو دوای مۆندیالی 2026 نابێت.
 
رۆناڵدۆ و گواردیۆلا بۆ ماوەی یەک وەرز لە بارسێلۆنا پێکەوە یارییان کردووە، واتە لە ماوەی نێوان 1996-1997، ئەوکاتە بۆبی رۆبسۆنی ئینگلیزی، راهێنەری تیپەکە بوو و جۆزێ مۆرینیۆ یاریدەدەری بوو، لەو کاتەدا 3 نازناویان بەدەستهێنا، کە بریتی بوون  لە جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی جامەکانی ئەورووپا و جامی شای ئیسپانیا. رۆژنامەکە بڵاویکردەووەتەوە کە ئەوان لە "پەیوەندی راستەوخۆدا" ماونەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە