ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەکانی سەڵاح و مەحرز یەکسانبوون

17-10-2023
ئیحسان تاهیر
میسر 1-1 جەزائیر
میسر 1-1 جەزائیر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی میسر هەڵبژاردەی جەزائیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یارییە دۆستانەکەی نێوان میسر و جەزائیر بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
 
هەردوو هەڵبژاردە بەسەرکردایەتی محەممەد سەڵاح و ریاز مەحرز، لە یاریگەی هەزاع بن زاید لە شاری عەین لە ئیمارات، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 و پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕوی یەکدی بوونەوە.
 
یەکەم خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە لە خولەکی بیست و حەوتدا بوو، کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە، محەممەد هانیی بەرگریکاری میسری بە کارتی سوور دەرکرد، دوای ئەوەی بە تووندی لە لە ئەحمەد توبای دا.
 
سەرەڕای کەمیی ژمارە یاریزانەکانی، هەڵبژاردەی میسر لە رێگەی حەمدی فەتحییەوە لە خولەکی شەست و دوودا بە گۆڵێک پێشکەوت.
 
جەزائیرییەکان نەیانهێست بە دۆڕاوی لە یاریگە بچنە دەرەوە، لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراودا، لە رێگەی ئیسلام سلیمانییەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد و یارییەکە یەک بە یەک کۆتاییهات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە