کاپتنی یانەی شەقڵاوە کاتی گەڕانەوەی لە پێکان بۆ رووداو ئاشکرا دەکات

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن هۆگر یوسف پێکانی یاریزانان
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

 

کاپتنی یانەی شەقڵاوە، کاتی گەڕانەوەی لە پێکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "نەمویست سەرکێشی بکەم".
 
هۆگر یوسف، کاپتنی یانەی شەقڵاوە، لە یاریی دوێنێیان بەرامبەر یانەی هەندرێن لە خولەکی 26 بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و لە شوێنی ئەو دانێیل محێدین هاتە نێو یاریگا. 
 
هۆگر یوسف، سەبارەت بە پێکانەکەی، تایبەت بە رووداوی راگەیاند، ماوەی یارییەک بۆ دوو یاریی لە یارییەکانی یانەی شەقڵاوە بێبەش دەبێت و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی پزیشکی یانەکەیە بۆ بڕیاردان لەسەر ماوەی دوورکەوتنەوەی".
 
کاپتنی یانەی شەقڵاوە، زیاتر گوتی "ئامادەبووم یارییەکە تەواو بکەم، بەڵام نەمویست سەرکێشی بکەم و لەسەر داوای خۆم داوای گۆڕانکاریم کرد، بیرم کردەوە هێشتا 22 یاریی لە خولەکە ماوە، یارییەکم لەدەستبچێت باشترە لەوەی تەواوی وەرزەکەم لەدەستبچێت". 
 
عوسمان خۆشناو، سەرۆکی یانەی شەقڵاوە، بە رووداوی راگەیاند "کاپتن هۆگر یاریزانێکی زۆر بەجەرگ و بوێرە، زۆر جاری وا هەبووە بەپێکانەوە یاریی بۆ یانەکەی کردووە و هەمیشە لەپێناو یانەکە ئامادەبووە خۆی بخاتە مەترسییەوە". 
 
هۆگری تەمەن 36 ساڵان، ئەم وەرزە لە هەموو یارییەکان لەگەڵ یانەی شەقڵاوە بەشداری کردووە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پلانەکانی راهێنەر سیامەکی دەرگاهی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە