ڤیدیۆ؛ لە لەندەن درێسێک بۆ لیۆنێل مێسی لە زێڕ دروست دەکرێت

17-08-2024
ئیحسان تاهیر
درێسی مێسی
درێسی مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی درێسی لە زێڕ دروستکراو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ رێزلێنان لە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، درێسێکی تۆپی پێ بەرهەمهێنراوە کە بەشێکی لە زێڕ دروستکراوە.
 
ئەو درێسە بووە جێگەی سەرنجی پێشانگایەکی نوێ، کە لە یاریگای تۆتێنهام سپێرز لە لەندەن کراوەتەوە بۆ نماییشکردنی هونەری دروستکردنی درێسەکانی تۆپی پێ لە سەدەیەکدا.
 
کارەکان لە پێشانگای هونەری درێسەکانی سەدەیەکی تۆپی پێ لە گەلەری ئۆ ئۆ ئێف نمایشکراون، کە بەشی هونەری و تۆپی پێیە لەنێو یاریگای تۆتێنهام لە باکووری لەندەن، کە لە ساڵی 2021 کرایەوە دوای ئەوەی سەرەتا وەک پڕۆژەیەکی گۆڤار دەستیپێکرد.
 
سەرەتا لە دیزاینە رادیکاڵەکانی ڤارڤارا ستیپانۆڤا بۆ تۆپی پێ لە سەرەتای سەردەمی سۆڤیەتدا دەستیپێکرد.
 
ئەم گەلەرییە جیهانییە بەردەوامە لە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی درێسی تۆپی پێ لە دروستکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە کرواتیا و غانا.
 
هەروەها لە پێشانگاکەدا درێسی سێیەم و شینەکەی ئیڤ کلاین بۆ یانەی نیس دانراوە. درێسی ویلیام مۆریس بۆ یانەی واڵتامستۆ لە لەندەن، درێسی پلایدەکەی ئیدواردۆ پائۆلۆزی بۆ یانەی لیس ئاتلێتیک لە سکۆتلەندا و هاوکاری ئەیاکس لەگەڵ ڤینسێنت ڤان کۆخ لەخۆدەگرێت.
 
ژووری دووەمی پێشانگاکە بەتەواوی بە کاخەزی دیواری ئۆریگامی لەلایەن لیۆ فیتزمۆریسەوە رازێنراوەتەوە کە بەبەکارهێنانی پاکەتی جگەرە لە سەرانسەری جیهان دروستکراوە و کراون بە جل و بەرگی تۆپی پێی بچووک.
 
پێشانگاکە هاوکات لەگەڵ یۆرۆی ئەمساڵ کرایەوە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پرێمەرلیگ بەردەوام دەبێت و لە 28ـی ئەیلوول کۆتایی دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە