رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکرانی ئینیگۆ مارتێنێزی بەرگریکەری بارسێلۆنا، راهێنەری ئیسپانیا بەرگریکەرێکی تەمەن 19 ساڵان بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەکە کرد و میدیاکان دەڵێن، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرگریکەرێکی نوێ و ناوازەی بەدەستهێناوە.
ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکەری یانەی بارسیلۆنا، بڕیاربوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی نەیشنسلیگ بکات، بەڵام لە یاریی دوێنێ شەوی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەو یاریزانە دووچاری پێکانبوو و بەفەرمی لە لیستی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.
لویس دی لافوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ شوێنگرتنەوەی مارتینێز، بانگهێشتی دی هیوسینی بەرگریکەری لاوی بۆرنمۆوسی ئینگلیزی کردووە. میدیاکان دەڵێن یانە گەورەکانی ئەورووپا لە جەنگدان لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.
دین هیوسین، لەدایکبووی ئەمستەردامی هۆڵەندییە، دایک و باوکی هۆڵەندین، بەڵام کاتێک ئەو یاریزانە تەمەنی 5 ساڵ بووە، خێزانەکەی روویان لە ئیسپانیا کردووە و لە هەرێمی ئەندەلووس ژیاون، لەبەرئەوەش لە ساڵی 2024، وڵاتینامەی ئیسپانی بەو یاریزانە دراوە.
هیوسین، پێشتر لە ئەکادیمیای یوڤێنتوس بووە، دواتر ئەو یاریزانە بەرزکراوەتەوە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە، بەڵام وەک پێویست هەلی پێنەدرا و بەخواستن نێردرایە یانەی رۆما. دواتر ئەو یاریزانە بە دەستەوارەیەکی 18 ملیۆن یۆرۆیی، رووی لە بۆرنمۆوسی ئینگلیزی کرد و لەو یانەیە لەگەڵ راهێنەری ئیسپانی، ئیرایۆلا، بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوە.
هیوسین، تەمەنی 19 ساڵە و لە دڵی بەرگری یاریدەکات، درێژی باڵای 197 سانتیمەترە، دەتوانێت بە زمانەکانی، هۆڵەندی، ئیسپانی، ئیتاڵی و ئینگلیزی قسەبکات، پێشتر لە هەڵبژاردەکانی خوار 16 ساڵ، خوار 17 ساڵ، خوار 18 ساڵ و خوار 19 ساڵانی هۆڵەندا یارییکردووە، ساڵی 2024، بانگهێشتکرا بۆ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی ئیسپانیا و 7 یاری لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە ئەنجامداوە.
هیوسین ویڕای تەمەنە بچوکەکەی، لەبەر توانا جەستەییە نایابەکەی کە هەمووانی سەرسامکردووە، بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی وەک لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و ریاڵ مەدرید و ئەو یانانە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ