رووداو دیجیتاڵ
ماڵپەڕی 90 خولەکی بەریتانی، لە پێشهاتێکی نوێدا، بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی، هەوڵیدا کێشە و مشتومڕەکانی سەبارەت بە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ بەشێوەیەکی زانستی لەسەر بنەمای ئامار و دەستکەوتە وەرزشییەکان چارەسەر بکات.
ئەنجامی توێژینەوەکە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، بەهۆی نەبوونی ناوی هەندێک ئەستێرە و بوونی هەندێکی دیکە، کە لە مێژوودا دیارنەماون.
ماڵپەڕی 90 خولەک، باشترین 25 یاریزانی مێژووی یارییەکەی بە پشتبەستن بە چەند یاسا و بنەمایەک ریزبەند کردووە، کە ئەمانەن:
• ژمارەی گۆڵەکان
• زمارەی ئاسیستەکان
• ژمارەی ئەو کارتە زەرد و سوورانەی کە وەریگرتووە
• نازناوی خول و پاڵەوانێتی لەگەڵ یانەکان
• نازناوی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان
• خەڵاتی تاکەکەسی
• تەمەن درێژی لە یاریگەکاندا
لە کاتێکدا گۆڵپارێز و بەرگریکاران لەسەر هۆکاری تا راددەیەک جیاواز لە هێرشبەران و یاریزانانی ناوەڕاست ریزبەندی دەکرێن، بەڵام دەتوانرێت تەمەنی درێژی لەنێو یاریگەکاندا بۆ هەموو یاریزانەکان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها خەڵاتە تاکەکەسی و بەکۆمەڵەکان.
لەم توێژینەوەیەدا، کلین شیت و پاراستنی تۆڕی گۆڵەکانیان ئاماژەیەکی باشن بۆ کاروانی وەرزشیی بەرگریکاران و گۆڵپارێزەکان، لە کاتێکدا گۆڵ و ئاسیست هۆکاری سەرەکین کاتێک باس لە هەڵسەنگاندنی هێرشبەران دەکرێت.
دوایین ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە، دەریانخستووە کە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی باشترین یاریزانی مێژووە، دوای ئەویش هاونیشتیمانییەکەی دیێگۆ مارادۆنا دووەم باشترین یاریزانە لە مێژوودا و پێلێی ئەفسانەی بەرازیلی سێیەمە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی، کە سەرەڕای ئەوەی نزیکەی 15 ساڵ رکابەریی لیۆنێل مێسی کردووە، پلەی هەشتەمی پێدراوە.
ریزبەندیی 25 باشترین یاریزانی مێژوو بەمشێوەیە بوو:
1- لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین)
2- دیێگۆ مارادۆنا (ئەرجەنتین)
3- پێلێ (بەرازیل)
4- فرانز بیکنباوەر (ئەڵمانیا)
5- یۆهان کرۆیف (هۆڵەندا)
6- رۆناڵدۆ نازاریۆ (بەرازیل)
7- زینەدین زیدان (فەرەنسا)
8- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (پۆرتوگال)
9- میشێل پلاتینی (فەرەنسا)
10- رۆبێرتۆ باجیۆ (ئیتاڵیا)
11- ئەلفریدۆ دی ستیفانۆ (ئەرجەنتین)
12- گارێنچیا (بەرازیل)
13- گێرد مۆلەر (ئەڵمانیا)
14- پاولۆ ماڵدینی (ئیتاڵیا)
15- فێرێنتس پوشکاس (هەنگاریا)
16- فرانکۆ بارێزی (ئیتاڵیا)
17- زیکۆ (بەرازیل)
18- جۆرج بێست (ئینگلتەرا)
19- مارکۆ ڤان باستن (هۆڵەندا)
20- ئۆزیبیۆ (پۆرتوگال)
21- رۆماریۆ (بەڕازیل)
22- ریمۆند کۆپا (فەرەنسا)
23- جوزێپی میازا (ئیتاڵیا)
24- بۆبی چارڵتۆن (ئینگلتەرا)
25- رود گولێت (هۆڵەندا).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ