رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئەیسی میلان بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی بەرامبەر ئینتەرمیلان، هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی بڵاوکردەوە و ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی کۆتاییهات.
میلان لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "ئیسماعیل بن ناسڕ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ناپۆلیی فەرەنسا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە ئەژنۆی راستیدا بۆ ئەنجامدرا."
رۆسۆنێری لە راگەیێنراوەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە کە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە بن ناسڕ کەمتر لە 6 مانگ ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگەکان.
ئیسماعیل بن ناسڕ لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان دوای تەنیا 18 خولەک یارییکردن تووشی پێکانبوو و بەو هۆیەوە یاریگەی بەجێهێشت.
هەرچەند میلان دەڵیت "یاریزانەکە 6 مانگ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یاریزانەکە لە ماوەی 3 بۆ 4 مانگ دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان."
ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، میلان بەرامبەر ئینتەرمیلان یارییدەکات، یاریی چوون بە 2-0 لە بەرژەوەندی نیرازۆری کۆتاییهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ