رووداو دیجیتاڵ
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ریال مەدرید هۆشداریی دایە یاریزانەکە و ستایشی یانە ئیسپانییەکە دەکات.
گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت "هیوادارم لە یارییەکەدا پێکهاتەکەمان ببینن، لێرەدا ناتوانم پێتان بڵێم، چونکە کارلۆ ئەنچێلۆتی دەیزانێت. هیچ شتێکی تایبەت نابێت، بۆیە چاوەڕێی ئەوە مەبن، بۆ یارییەکە زۆر بیرناکەمەوە، نیگەران مەبە، تەنیا هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی رێکوپێکتر یاریی بکەین و بەشێوەیەکی تاڕادەیەک باشتر یاریی بکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەمیشە چەکی ئامادەیە."
راهێنەری مان سیتی دەڵێت "میراتەکەمان لە ئێستاوە ناوازەیە، پێشتر چەندینجار گەیشتووینەتە ئەم قۆناخە، بۆیە گەمژە نین کە درک بە گرنگی یارییەکە نەکەین، رەنگە ئەمە گرنگترین یاری بێت بۆ ئێمە، ناتوانین ئینکاری بکەین بەهۆی رکابەر و پاڵەوانێتی و چەند شتی دیکە، بە یاریزانەکانم گوتووە کە شایەنی هەموو ساتێکی گەورەن و چێژی لێ وەربگرن."
لەبارەی ئەوەی کێ بەربژێرە بۆ بردنەوەی یارییەکە؟ پێپ گوتی "نازانم کێ بەربژێرە بۆ بردنەوە، ناتوانم پێشبینی بکەم، نازانم، بەدڵنیاییەوە ئێمە لە پاڵەوانێتییەکەداین و دەمانەوێت لە هەموو وەرزێکدا زیاتر بچینە پێشەوە، بەڵام وردەکاریی بچووک هەن، لە یارییەکەدا بەختێکی باشم ناوێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هیوای بەختی ناخۆش بۆ تیپەکەم ناخوازم، هیوادارم ئەو تیپە سەربکەوێت کە شایەنی بردنەوەیە و گرنگ نییە کە کاممان دەبین، هیوادارم ئێمە بین، بزانین چۆن دەبێت، پێویستە لەسەر ئێمە باشترین ئاست پێشکێشبکەین، زۆربەی بیرکردنەوەمان لەوێیە، دەبێت ئاستێکی بەرز پێشکێشبکەین بۆ ئەوەی ریال مەدرید ببەینەوە، ئەگەرنا قورس دەبێت."
رۆژنامەڤانێکی پرسیاری لە گواردیۆلا کە بۆچی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا سەرکەوتووە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "ئەوە چ پرسیارێکی نایابە، من وەڵامەکەی نازانم، ئەگەرنا دەمزانی چۆن لێیان ببەمەوە، دەڵێم لەبەر ئەوەیە کە هەمیشە یاریزانی زۆرباشیان هەبووە، ئەمە هۆکاری سەرەکییە، ئەگەر ئەو یاریزانانەیان نەبووایە نەیاندەتوانی ئەوەی ساڵی رابردوو کردیان بیکەن، کاتێک میلان لەژێر سەرپەرشتی ئەریگۆ ساکی و فابیۆ کاپێلۆ بوو، کاتێک ئێمە لە بارسێلۆنابووین، یاریزانی کوالێتی بەرز و لە بەرزترین ئاستمان هەبوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ