ڤیدیۆ؛ مێسی گەڕایەوە و دوو گۆڵی تۆمارکرد

15-09-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو مانگ دابڕان بەهۆی پێکانەوە، لیۆنێل مێسی بەهێزەوە گەڕایەوە و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ و دروستکردنی یەکێکی دیکە سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گرنگی ئینتەرمەیامی کرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی خولی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئینتەرمەیامی میوانداریی یانەی فێلادێلفیای کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
لە خولەکی یەکەمی یارییەکەدا میکایل هورێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ فێلادێلفیا تۆمارکرد و یانەی میوانی پێشخست.
 
لە خولەکی 26 لیۆنێل مێسی یارییەکی جوانی بە بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر کرد و ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە.
 
دوای سێ خولەک، لیۆ گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و خاوەن یاریگەی تۆمارکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، مێسی پاسێکی دایە لویس سوارێز، گۆڵی سێیەم کرا، بەڵام ڤار رەتیکردەوە.
 
لە خولەکی 97 سوارێز بە ئاسیستی مێسی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، ئینتەرمەیامی یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 62 خاڵ و بەجیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ یانەی سینسیناتی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە