یاریزانێکی ئەڵمانی لە سعودیە موسڵمانبوونی خۆی راگەیاند

14-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆبێرت باور خولی سعودیە یانەی تائی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی ئەڵمانی کە لە خولی تۆپی پێی سعودیە یارییدەکات، موسڵمانبوونی خۆی لە رێگەی پەیامێکەوە راگەیاند.
 
رۆبێرت باور، یاریزانی هێڵی بەرگریی یانەی تائیی سعودی پەیامێکی لە ستۆریی ئینستاگرامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "ئەوە من لەگەڵ باوکی هاوژینەکەم ناسڕ و عیسای کوڕم نوێژ دەکەم."
 
یاریزانە ئەڵمانییەکەی یانەی تائی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بۆ هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ نامەیان بۆ ناردووم، لە رێگەی هاوژینەکەم و ماڵباتەکەیەوە چوومە نێو ئیسلام، چەند ساڵێکی زۆرە بەیەکەوەین، سوپاسگوزاری هەمووتانم کە هاوکاریتان کردم و هانتاندام لە گەشتەکەمدا."
 
موسڵمانبوونی رۆبێرت باور، لەنێو میدیای عەرەبی و هاندەرانی وەرزشیی سعودیەدا کاردانەوەی زۆری دروستکردووە و هاندەرانی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا پێشوازی لەم هەنگاوەی یاریزانە ئەڵمانییەکە دەکەن.

 

هاندەرێک نامەیەکی خۆی و یاریزانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لێی دەپرسێت، کاپتن ئایا تۆ موسڵمانیت؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت "بەڵێ سوپاس بۆ خوا."

 
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە تەمەنی 28 ساڵە، لە یانەی تائیی سعودی یارییدەکات کە لە خولی رۆشنی سعودیە و خۆی بۆ یاریی داهاتووی خولەکە بەرامبەر یانەی حەزم ئامادەدەکات، کە رۆژی شەممە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
رۆبێرت باور، پێشتر لە یانەکانی ڤێردێر برێمەن و نۆرنبێرگی ئەڵمانی و چەندین یانەی دیکەی جیاواز لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا یارییکردووە و ئێستا لە سعودیەیە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە