ئەستێرەیەکی هۆڵەندی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو

14-02-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
ررووداو دیجیتاڵ
 
ئەستێرەیەکی هۆڵەندی تاوانباردەکرێت و سزای نۆ ساڵ زینداکردنی بەسەردا دەسپێنرێت.
 
کوینسی پرۆمس، ئەستێرەی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی سپارتاک مۆسکۆی رووسی، لەلایەن دادگای ئەمستەردامەوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو بەهۆی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەرەوە. 
 
بەپێی هەواڵەکان، پرۆمس لە کاروانێکی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر تێوەگلاوە کە لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020 ویستوویەتی زیاتر لە 1350 کیلۆ مادەی کۆکاین لە وڵاتی بەرازیلەوە بگوازێتەوە، بەڵام لە شاری ئانتوێرپی وڵاتی بەلجیکا دەستی بەسەردا گیراوە و رێگری لێکراوە.
 
سەرەڕای ئەوەش، پرۆمس دەتوانێت خۆی لە بەندکردن بەدووربگرێت و درێژە بە یاریکردن لە سپارتاک مۆسکۆ بدات، ئەو سزایە کە لەلایەن دادگایەکی وڵاتی هۆڵەنداوە دەرچووە لە رووسیا کاری پێناکرێت، لە رابردووشدا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە یاریزانە هۆڵەندییەکە دەیەوێت پاسپۆرتی رووسی دەربهێنێت. 
 
پرۆمس کە ئێستا لەو وڵاتەدا یاری دەکات، رەتی کردەوە بگەڕێتەوە هۆڵەندا و بەشداری لە دادگاییکردنەکەیدا نەکرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردووش، دادگایەکی هۆڵەندا بەهۆی بریندارکردنی یەکێک لە ئەندامانی ماڵباتەکەی، سزای ساڵێک و شەش مانگی بۆ پرۆمس دەرکرد، بەڵام بەهەمانشێوە رەتی کردەوە بچێتە دادگا و لە رووسیا مایەوە.
پرۆمس لە ساڵی 2021 لە یانەی ئایاکس ئەمستەردامی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە سپارتاک مۆسکۆوە کرد، لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە 21 یاریدا کردووە، هەشت گۆڵ و هەشت ئاسیستیشی هەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە