ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دزی لێدەکرێت

14-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چەند دزێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەستێرەیەکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و دزی لێدەکەن.
 
رادیۆی کادینا کۆپ رایگەیاند کە رۆژی شەممە کاژێر 21:00، چوار دز چوونەتە نێو ماڵی ئانخێل کۆریا، یاریزانی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و دزیان لێکردووە. 
 
رادیۆ ئیسپانییەکە دەڵێت دزەکان چەکدار بوونە و داوای خشڵ و پارەیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدا روویداوە کە خێزانەکەی کۆریا لە ماڵەوە بوونە، بەڵام خۆشبەختانە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و یاریزانەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە دوای ئەوەی دزەکان ماڵەکەیان بەجێهێشتووە، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە. 
 
ئەمە یەکەمین جار نییە یاریزانێکی بەنێوبانگ لە ئیسپانیا دزی لێدەکرێت، لە رابردوودا هەریەکە لە ئۆبامیانگ، کاسیمێرۆ، لوکاس ڤازکێز، ئیسکۆ و ئۆبامیانگ تووشی هەمان رووداو بوونەتەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە