ڤاڵڤێردی دەنگۆیەک لەبارەی ئێمباپێ رەتدەکاتەوە

13-10-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیدی ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەسنی تواناکانی کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری یانەکەی کرد.
 
ڤاڵڤێردی لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری 'فرانس فوتبۆڵ'ی گوتوویەتی، "کیلیان کەسێکی زۆر نایابە، هەمووان دەزانن کە لە باشترین یاریزانەکانی جیهانە، سوپاسی خوا دەکەین کە کەسێکی وەکئەو لە تیپەکەماندایە".
 
هەروەها دەڵێ، "هەمووان لەبیرمانە کە زۆر کەس باسیان لە ئێمباپێ کرد و بەڵێنیاندا کە ئەو کێشە بۆ ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید دەهێنێت، هەروەها کێشە و ململانێ دروستدەکات، ئەمەش هەمووی دەنگۆ بوو و پووچەڵکرانەوە".
 
فیدریکۆ زیاتر دەڵێ، "ئێمباپێ کەسێکی جوانە، بەباشی بەئیسپانی قسە دەکات، ئەو لە من باشترە لە زماندا".
 
کیلیانی 25 ساڵان، هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بەریال مەدریدەوە کرد بەدەستەوارەیەکی ئازاد، پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە