یاریزانێکی سوری دوای ئۆڵیمپیاد داوای مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکات

13-08-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یاریزانێکی شاندی ئۆڵیمپی سوریا لەگەڵ شاندی وڵاتەکەی نەگەڕاوەتەوە سوریا و گەشتی کردووە بۆ ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری کردووە.
 
هەواڵی راکردنی حەسەن بەیان کە یاریزانی جودۆیە، بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووە، بەوەی کە لە دوای ئەوەی یاریزانەکە لە ئۆڵیمپیادی پاریس لەگەڵ شاندی سوریا بەشداری کردبوو. داوای کردووە لە پاریس بمێنێتەوە تا ئەوکاتەی ڤیزای یاریزانەکە تەواو بێت
 
سەرۆکی یەکێتیی وەرزش لە سوریا، رایگەیاند کە یاریزانەکە داوای کردووە لە لای مامی بمینێتەوە لە پاریس تا ئەوکاتەی کە ڤیزای تەواو دەبێت دواتر دەگەڕێتەوە سوریا، و ئەو ئاگاداری ئەوە نییە ئەگەر یاریزانەکە چووبێت بۆ ئەڵمانیا یان نا.
 
حەسەن بەیان لە یاریی بەرامبەر یاریزانی نەمسای ساموێل گاسنەر دۆڕا لە کێشی 73 کیلۆگڕامی لە ئۆڵیمپیادی پاریس.
 
حەسەن بەیان دوای ئەوەی لە پلەی حەوتەمی یارییەکانی دەریای ناوەڕاست پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا، مافی بەشداربوونی لە ئۆڵیمپیادی پاریس وەرگرت بۆ بەشداری کرد بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆی.
 
 
حەسەن بەیان، یەکێکە لەو شەش یاریزانە سوریەی کە لە ئۆڵیمپیادی پاریس بەشداریان کردبوو، نەیاتوانی هیچ میدالیایەک ببەنەوە لە ئۆڵیمپیادی پاریس و لە مێژووی سوریا تەنیا چوار میدالیایان بردووەتەوە کە تەنیا یەک دانە زێڕە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە