لێدوانی فەرمیی کیلیان ئێمباپێ لەبارەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان

13-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ مێسی، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان بنزیما، ریال مەدرید، هەڵبژاردەی فەرەنسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە هەرگیز بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی باسنەکردووە.
 
روونکردنەوەی ئێمباپێ لە دوای ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانییانە دێن کە باسیان لەوە دەکرد کیلیان ئێمباپێ بەنووسراوی فەرمی کارگێڕیی سانجێرمانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵی سێیەم و تاوەکو مانگی حەوتی ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکە نوێناکاتەوە.
 
کیلیان لە روونکردنەوەیەکدا کە میدیای فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە دەڵێ، پێشتر "لە رۆژی 15ی مانگی حەوتی ساڵی 2022 بە پاریس سانجێرمانم گوتووە کە گرێبەستەکەم بۆ دوای 2024 نوێناکەمەوە".
 
کیلیان هەروەها دەڵێ، "ئەو نامەیەی بۆ پاریسم ناردووە و بڵاوکراوەتەوە تەنیا بۆ دووپاتکردنەوە بووە لەوەی کە بڕیاری من روونە و پێشتر بەدەمیی پێمگوتوون کە درێژە بە گرێبەستەکەم نادەم لەگەڵیان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە