بایرن چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی ئیتاڵیایە

12-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی ئیتاڵیایە و دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤس بیگوازێتەوە ریزەکانی. 
 
تادێت دەیڤس لە بەجێهێشتنی بایرن و پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە نزیکدەبێتەوە، بۆیە یانە ئەڵمانییەکە لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەی یاریزانەکەدا دەگەڕێت و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا بکات. 
 
گرێبەستی نێوان دەیڤس و بایرن لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و یانە باڤارییەکە گرێبەستێکی نوێی پێشکێش بە یاریزانەکە کردووە. بەپێی سکای سپۆرتس، بایرن دەیەوێت بەهەرجۆرێک بێت بەرگریکارە کەنەدییەکە لە یانەکەدا بهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە لە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی سووربێت، ئەوا یانەکە هەوڵ دەدات تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە. 
 
لوکاس هێرناندێز کە دەکاتە برای تیۆ، لە هاوینی رابردووەوە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، ئێستا یانەکە دەیەوێت لەرێگەی لوکاسەوە تیۆ رازیبکات پەیوەندیان پێوەبکات. 
 
تیۆ لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووە و توانیویەتی لە 45 یاریدا پێنج گۆڵ و 11 ئاسیست بکات. بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، نرخی یاریزانەکە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە