کۆلیبالی: جارێکی دیکە خۆشبەختیم دۆزییەوە

12-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری یانەی هیلالی سعودی، باس لە بەجێهێشتنی ئینگلتەرا و رۆیشتن بۆ شانشینی سعودیە دەکات و دەڵێت "جارێکی دیکە خۆشبەختیم دۆزییەوە."
 
دوای ئەوەی هاوینی 2022، تۆد بۆیلی بووە خاوەنی یانەی چێڵسی، کۆلیبالی لەگەڵ بەشێک لە هاوتیپەکانی، یانە لەندەنییەکەیان بەجێهێشت و بەرگریکارەکەی ئەوکاتی چێڵسی بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییەوە کرد. 
 
لەبارەی رۆیشتنی بۆ شانشینی سعودیە، کۆلیبالی دەڵێت "من جارێکی دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا خۆشبەختیم دۆزییەوە. لە چێڵسی کارەکان بەو شێوەیە نەدەڕۆشتن کە پێشبینیم دەکرد، من رانەهاتبووم لەسەر کورسی یەدەگ بم. کاتێک گرێبەستەکەی هیلالم بەدەست گەیشت، تێگەشتم کە لەوانەیە پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە بڕیارە دروستەکە بێت."
 
بەرگریکارە سەنیگالییەکە زیاتر دەڵێت "من دڵخۆشم و خولی سعودیش بەو گرێبەستانەی ئەنجامی دەدات بەرەوپێش دەچێت. خەڵکی هەست بە ئاستبەرزی سعودییەکان ناکەن، زۆربەیان وایاندەزانی ئێمە بۆ گەشتکردن هاتووینەتە ئێرە، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە بەو شێوەیە نییە. ئێمە (هیلال) 27 سەرکەوتنی لەسەریەکمان بەدەستهێناوە و تاوەکو نازناوەکان نەبەینەوە ناوەستین."
 
کۆلیبالی لە سعودیە ئاستی خۆی دۆزیوەتەوە، لەم وەرزەی خولی سعودیدا لە 20 یاریدا، تەواوی خولەکەکان بەشداریکردووە و دوو گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە