تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا

12-02-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی شای ئیسپانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا، لە قۆناخەکەدا دوو یاریی لووتکە و سەرنجڕاکێش دەبینرێن.
 
دوای راکێشانی تیروپشکی یاریی یەکەم، هەردوو یانەی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید کەوتنە بەرامبەر یەکدی، یاریی چوون لە یاریگەی بارسێلۆنا دەبێت و یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی ئاتلێتیکۆ مەدریدە.
 
یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا دێل رێی لەنێوان هەردوو یانەی ریال سۆسیداد و ریال مەدرید بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن، یاریی یەکەم لە یاریگەی ریال سۆسیداد دەبێت، یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت.
 
لە قۆناخی شازدە و هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، یاریی چوون و گەڕانەوە نەبوو و براوەی یارییەکان بە یەک یاری دیاری دەکرا، بەڵام لەم قۆناخەدا یاریی چوون و گەڕانەوە دەبێت و یانەکان دوو یاری بەرامبەر یەکدی دەکەن.
 
یارییەکانی چوون لە قۆناخی پێشکۆتایی، رۆژانی 26 و 27ـی شوبات -2025 بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخەکەدا، رۆژانی 2 و 3ـی مانگی نیسانی 2025 بەڕێوەدەچن و ئەو دوو تیپەی دەگەنە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یەکلادەبنەوە.
 
یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیا، رۆژی 26-4-2025 لەسەر یاریگەی لا کارتوخای تایبەت بە یانەی سێڤییا بەڕێوەدەچێت.
جامی شای ئیسپانیا


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە