رووداو – هه‌ولێر
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ناوبژیوانانی به‌رپرس له سیستمی ڤار كرد له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول.
شه‌وی رابردوو له یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕی 22 پرێمه‌رلیگ، تۆتێنهام له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به 0-1 گۆڵ به لیڤه‌رپوول دۆڕا.
له یارییه‌كه‌دا و له حاڵه‌تێكدا ئاندی رۆبرتسۆنی یاریزانی لیڤه‌رپوول زۆر به توندی له جاڤیتیی تانگانگای یاریزانی تۆتێنهامی دا، به‌ڵام ناوبژیوان كارتی سووری پێنه‌دا.
مۆرینیۆ له لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانی گوتی: "لیڤه‌رپوول به به‌خته، ئه‌وان یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر 10 یاریزان كۆتاییپێهێنا". مه‌به‌ستی مۆرینیۆ ئه‌وه‌بوو، تیپه‌كه‌ی به پێكانی تانگانگا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بوو.
گوتیشی: "ناوبژیوانان ڤار له‌و كاته‌دا له ژووره‌كه‌یاندا خه‌ریكی چاخواردنه‌وه بوون، نەیانبینی رۆبرتسۆن چۆن له یاریزانه‌كه‌ی ئێمه‌ی دا، كه شایه‌نی كارتی سوور بوو".
جێی سه‌رنجه له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوانانی ڤار ناوبژیوانی نێو یاریگه‌یان له‌و رووداوه ئاگهدارنهكردهوه، كه یاریزانه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول زۆر به تووندی له یاریزانه‌كه‌ی تۆتێنهامی دا و دووچاری پێكانی كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ