پاریس و مۆناکۆ یەکێک لە یارییە پڕچێژەکانی ئەمساڵیان پێشکەشکرد و نەیماریش درەوشایەوە

13-01-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

لووتکەی یارییەکانی خولی فەرەنسا و بەهێزترین یاری ئەم وەرزەی خولەکە یەکسانبوونی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مۆناکۆی بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیانی بەخۆیەوە بینی.

هەرچەندە یارییەکە لە یاریگەی باچەی میرەکان لە پاریس کرا، بەڵام مۆناکۆ سوپرازێکی گەورەی سانجێرمانکرد کە هەشت ساڵە کەس ئەوەی نەکردووە، ئەویش تۆمارکردنی دوو گۆل بوو لە چارەکی یەکەمی یارییەکە، یەکەمیان جێلسۆن مارتینێز کردی ئەوەی دیکەش ویسام بن یەدر تۆماریکرد، بەڵام لە نێوان ئەو دوو گۆڵەدا نەیمار داسیلڤاش گۆڵێکی بۆ پاریس تۆمارکرد، هەر لەم گێمەدا کە پێنچ گۆڵی تێدا تۆمارکرا، پاریس گۆڵی دووەم و سێیەمیشیان کرد، گۆڵی دووەم لە رێگەی بالۆ تۆرێی بەرگریکەری مۆناکۆوە بەهەڵە لەخۆیان تۆمارکرا، ئەوەی دیکەش نەیمار داسیلڤا بە لێدانی سزا کردی.

لە نیوەی دووەمیشدا ئیسلام سلیمانی لە خولەکی 70 توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و گۆڵی سێیەمی مۆناکۆی هێنا.

پاریس هەر لە یەکەمی ریزبەندی مایەوە و 46 خاڵی هەیە و یارییەکی دواخراویشی ماوە، پێنچ خاڵیش لە پێش مارسیلیای دوومەوەیە، مۆناکۆش سەرکەوتە پلەی هەشتەم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە