یاریزانێکی بەیسبۆڵ ریکۆردێکی رۆناڵدۆ و مێسی دەشکێنێت

11-12-2023
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەستێرەیەکی یاریی بەیسبۆڵ گرێبەستێکی خەیاڵی واژۆ دەکات و ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دەشکێنێت.
 
شۆهێی ئۆتانی، یاریزانی ژاپۆنی و ئەستێرەی یاریی بەیسبۆڵ بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی لۆس ئانجلس دۆجەرسەوە بکات و گەورەترین گرێبەستی وەرزشی لە مێژوودا واژۆ کرد.
 
دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2023، گرێبەستی ئۆتانی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلس ئەینجڵس کۆتاییهات و بووە بەهادارترین یاریزانی ئازاد لە یاریی بەیسبۆڵدا، هەردوو یانەی لۆس ئانجلس دۆجەرس و تۆرۆنتۆ بلو جەیس گرێبەستیان پێشکێشی یاریزانەکە کرد، لە کۆتاییدا ئۆتانی بڕیاریدا پەیوەندی بە دۆجەرسەوە بکات، گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و لەو ماوەیەدا بڕی 558 ملیۆن پاوەند لە یانەکە وەردەگرێت، بەمشێوەیەش ئۆتانی ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دەشکێنێت و گەورەترین گرێبەستی وەرزشی لە مێژوودا واژۆ دەکات. 
 
گەورەترین گرێبەستی کاروانی وەرزشی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودییە کە بڕی 427.5 ملیۆن پاوەند لە یانەکە وەردەگرێت، بەهادارترین گرێبەستی مێسیش لەگەڵ بارسێلۆنا بوو کە لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 بڕی 537 ملیۆن پاوەندی  لە یانەکە وەرگرت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە