رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ خولی یانە نایابەکانی عێراق، پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ یانەی دهۆک بڵاوکردووەتەوە ئەمە دەقەکەیەتی.
بەڕێز سەرۆكی یانەی تۆپی پێی دهۆك
بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانهکانی عێراق، بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان دەکەم، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەكەتان و وەرزشوانانی كوردستان دهکهم.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەركەوتنەتان و چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
یانەی دهۆک، رۆژی شەممە، دوای بردنەوەی لە یانەی ئەمانەی بەغدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دوای 6 ساڵ دابڕان جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی عێراق و بەمەش وەرزی داهاتوو چوار یانەی کوردستان بەشداری لە خولەکەدا دەکەن کە هەریەکە لە یانەکانی دهۆک، زاخۆ، هەولێر و نەورۆز دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ