بەڵگەنامەی یاریزانە تەمەن ساختەکراوەکەی عێراق ئاشکرا بوو

09-09-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن هەڵبژاردەی عێراق ت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڵگەنامە و ناسنامەی ئەو یاریزانە بڵاوکرایەوە کە تۆمەتبارکرابوو بەساختەکاری و بەهۆیەوە هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتووانی عێراق لە دوو یاریدا بەدۆڕاو ئەژمار کرابوو.
 
لەچەند رۆژی رابردوودا، یەکێتیی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراقی بە دۆڕاو هەژمارکرد لە هەردوو یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی لوبنان و ئوردن لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تازەپێگەیشتووان، بە تۆمەتی ساختەکاریی لە تەمەنی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی و بچووککردنەوەی تەمەنی لەپێناو یارییکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی وڵاتەکە.
 
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە وەڵامی بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیادا، بەشدارییەکانی خۆی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا بە فەرمی هەڵپەسارد.
 
یەکێتیەکەی رۆژئاوای ئاسیا، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکردبوو، دوای ئەوەی دووجار پشکنینی کردووە، دەرکەوتووە کە یاریزان ئەحمەد عەلی عەبدوڵا سەرپێچی کردووە لە یاساکانی لێژنەی رێکاری و تەمەنی یاسایی تێپەڕاندووە و ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق بەشداری بکات.
 
لە وەڵامیشدا یەکێتی تۆپی پێی عێراق سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و ئاشکرایکرد دەست بەمافە یاساییەکانییەوە دەگرێت و بەڵگەی تەواوی هەیە کە ئەو یاریزانە تەمەنی راستەقینەی رێگەپێدەرە بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە بکات.
 
لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەڵگەنامەی فەرمیی یاریزانەکە بڵاوکراوە و بەپێی بەڵگەنامەکانبێت یاریزانەکە تەمەنی درووستە بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە پاڵەوانیەتی تازەپێگەیشتووان بکات، چونکە بەڵگەنامەکان پێشانیدەدەن تەمەنی یاریزانەکە 16 ساڵە و لەدایکبووی ساڵی 2008ە.
 

بەڵگەنامەی یاریزانەکەبەڵگەنامەی یاریزانەکەبەڵگەنامەی یاریزانەکە

هەڵبژاردەی عێراق لە دوو یاریی سەرەتای پاڵەوانێتیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تازەپێگەیشتووان، بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنان بە دوو گۆڵ یەکسانبوو، لە دووەم یارییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن سەرکەوت بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوت بۆ یاری پێشکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە، پێش ئەوەی یەکێتی رۆژئاوای ئاسیا بە دۆڕاوی هەژماربکات لە هەردوو یاری و پێبژاردنی 2500 دۆلار و یاریزانەکەش بۆ شەش یاری سڕبکات لەگەڵ پێبژاردنی هەزار دۆلار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە