ڤیدیۆ؛ ریال سۆسیداد پێشەنگیی لالیگای لە ریال مەدرید وەرگرتەوە

08-11-2021
ئیحسان تاهیر
Photo by ANDER GILLENEA / AFP
Photo by ANDER GILLENEA / AFP
نیشانەکردن ریال سۆسیداد لالیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ریال سۆسیداد نەیهێشت پێشەنگی لالیگا زۆر لای ریال مەدرید بمێنێتەوە و بە بردنەوە لە ئۆساسۆنا گەڕایەوە لووتکەی ریزبەندیی لالیگا.
 
یانە باسکییەکە، لەسەر یاریگەی ئیل سادار بووە میوانی ئاساسۆنا و بە زەحمەت 2-0 لێیبردەوە.
 
تیپی خاوەن یاریگە توانی تاوەکو خولەکی 72 خۆڕاگر بێت و ئەنجامەکە بەبێ گۆڵ بهێڵێتەوە، تاوەکو میکێل میرینۆ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ریال سۆسیداد تۆماربکات.
 
لە خولەکی 82 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تیپی میوان هەژمارکرد و عەدنان یانۆزای سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی باسک تۆمارکرد، یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
ریال سۆسیداد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 28 خاڵ و گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی، ئۆساسۆناش کە ئەمە دووەم دۆڕانی بوو بەسەریەکەوە، 19 خاڵی هەیە و پلەی حەوتەمی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە