کەریم بێنزیما لەسەر ئاستی ئەژنۆی تووشی پێکان بوو

08-06-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

لە میانی ئامادەکارییەکانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020، هەڵبژاردەی فەرەنسا لەسەر یاریگەی خۆی، دوایین یاریی دۆستانەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بولگاریا ئەنجامدا، لەو یارییەدا کەریم بێنزیما، تووشی پێکان بوو، هەر بۆیە بەناچاری لە خولەکی 38ی یارییەکە یاریگەی بەجێهێشت.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا باس لەوە دەکەن هێرشبەرەکەی ریال مەدرید لە ئەژنۆیدا هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی فەرەنسا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی راددەی مەترسی پێکانەی ئاشکرا نەکردووە و بڕیارە سبەی پشکینی پزیشکی بۆ بکرێت. 

لە پشووی نێوان گێمەکان، دیدییە دیشامپی راهێنەری فەرەنسا قسەی بۆ میدیاکان کردووە و رایگەیاند: "کەریم لە ئەژنۆیدا زەبرێکی گەورەی بەرکەوتووە، نەمانویست ریسک بە پێکانەکەیەوە بکەین، بۆیە بەخێرایی لە یاریگە هێنامانە دەرەوە، پێشبینی ناکەم پێکانەکەی مەترسیدار بێت، بەهەرحاڵ پزیشەکانی هەڵبژاردەکە لەگەڵیدان و لە نزیکە چاودێری دەکەن".

یەکێک لە رۆژنامەکانی فەرەنسا باس لەوە دەکات: "لەنێوان پشووی گێمەکاندا کەریم بەبێ بوونی هیچ هاوکارییەک بە ئاسایی بەپێی خۆی چووە بۆ ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەکە، بەڵام هەستی بە ئازار کردووە و جۆرێک لە ترس و دوودڵی پێوە دیار بووە، چونکە دەترسێ پێکانەکەی ببێتە هۆی بێبەشبوونی لە یۆرۆی 2020".


کەریم بێنزیما دوای نزیکەی 6 ساڵ لە دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، جارێکی دیکە دیدییە دیشامپ بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسای کرد، ئەمە دووەم یاریی دۆستانەیە کە تێدا بێنزیما بەشداری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە