پێکهاتەی بارسا بۆ یارییەکەی پاریس ئاشکرابوو

08-04-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن باريس پاریس سانجیرمان یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 
لە دوایین مەشقەکانی بارسێلۆنا لە کۆمەڵگای خوان گامپەری وەرزشی، هەرسێ ئەستێرەی بارسێلۆنا پێدری، کریستینسن، دی یۆنگ بینراون بە کۆمەڵ مەشقیان ئەنجامداوە و بەشدارییان لە یارییەک کردووە لە کاتی راهێنانەکان.
 
بەمەش بە ئەگەری زۆرەوە پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا لە یارییەکەی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس سانجێرمان دیاری دەکات، کە بڕیارە رۆژی چوارشەمەی ئەم هەفتەیە لە یاریگەی باخچەی شازادەکان لە پاریس بەڕێوەبچێت
 
گۆڵ پارێزی بارسا تێرشتیگن دەبێت و لە بەرگری تیپەکە کوندی، ئاراوخۆ ، کوبارسی و کانسێلۆ دەبن.
 
لە ناوەڕاست کریستینسن، گۆندوگان و دی یۆنگ و لە هێڵی هێرشبەریش لامین و رافینیا و لیڤاندۆڤسکی دەبێت.
 
یانزە یاریزانەکەی بارسا تێکەڵەیەک دەبێت لە نێوان ئەزموون و گەنج و سێ یاریزانی لەسەروو سی ساڵی و دوانیش لەژێر 20 ساڵ و ئەوەی دیکە لە نێوانیان دەبێت.
 
بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم پێکهاتەیە بەیانی لە یاریگەی پاریس دەدرێت کاتێک تیپەکەی دوایین مەشقی بەر لە یارییەکەی ئەنجام دەدات لە ئەگەری ئامادەنەبوونی یاریزانە تازەگەڕاوەکانی بارسا ئەوا فێرمین یان  سێڕجی رۆبێرتۆ لە یارییەکە ئامادەدبن بەتایبەت دوای ئەو ئاستە باشەی سێرجی لە یارییەکانی ناپۆلی و لاس پالماس پێشکێشی کرد، کە لەوانەیە چاڤی ناچاربکات یاریی پێ بکات.
 
لە یارییەکەی ئەم هەفتەیە بۆ جاری دووەم لامینی لاو رووبەڕووی بێرالدۆی لاو دەبێتەوە کاتێک جاری یەکەم لە یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر بەرازیل کە هەفتەی رابردوو بەرێوەچوو و تێیدا لامین یامالی تەمەن 16 ساڵ بە ئاستێکی زۆر بەرز دەرکەوت.
 
لە دوایین 27 یارییدا پاریس سانجێرمان یەک یاریی نەدۆڕاوە و بارساش لە 11 یارییدا نەدۆراوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم یارییە هاندەران و یاریزانان تووشی دڵەراوکێی زۆر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە