چامپیۆنزلیگ.. بیگ میلان بۆ قۆناخی داهاتوو

09-03-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ جاری یەکەم دوای 11 ساڵ گەیشتە قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا لەگەڵ یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی یەکسانبوو 0-0.
 
میلان سوودی لە یاریی رابردووی وەرگرت، دوای ئەوەی لە خاکی خۆیدا لە یانەی تۆتێنهامی بردبووەوە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر، ئەم بردنەوەیە بەس بوو بۆ ئەوەی میلان لەم یارییەدا بە یەکسانبوون بگاتە قۆناخی داهاتوو.
 
سپێرز لە نیوەی یەکەمدا ئەوەی چاوەڕێی لێدەکرا نەیتوانی بیکات و ئاستی باش نەبوو، هەرچەندە میلان پێویستی بە گۆڵ نەبوو، بەڵام چەندین هەلی گۆڵکردنیان هەبوو، لە گێمی دووەمیشدا بەهەمان شێوە یانە سوور و رەشەکە چەندین هەلیان هەبوو تاوەکو گۆڵ بکەن، تیپەکەی کۆنتیش چەندین جار لە گۆڵەکەی ماینان نزیکبوونەوە، بەڵام گۆڵیان بۆ نەکرا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە خولەکی 78 کریستیان رۆمێرۆی یاریزانی هێلی بەرگریی یانەی تۆتێنهام بەکارتی سوور کرایەدەروە.
 
میلان بە یەکسانبوون بەئەنجامی سفر بە سفر توانی خۆی دەربازی قۆناخی داهاتوو بکات، بەمەش وەک چوارەم یانە دوای چێڵسی، بێنفیکا و بایرن میونشن قاچی لە قۆناخی هەشت دانا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە